هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە كۆیە كەسێك گیانی لە دەستدا.
بەڕێوبەری هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاند، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبلێك و ماتۆڕسكیلێك ڕووی داوە و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لە دایکبووی ساڵی 1966ە، بۆ پرسەی ناسیاوێكیان ویستویەتی بچێتە كۆیە.