میا خەلیفە باس لە پیشەی پێشووی دەکات

میا خەلیفە، پۆرنستاری پێشوو رەخنە لە کۆمپانیاکانی بواری پۆرنۆگرافی دەگرێت و دەڵێت، لە کەمیندان بۆ ئەو کچانەی لە دۆخێکی ناهەمواردان بۆ ئەوەی بە گرێبەستی یاسایی بیانکەنە نێچیری خۆیان.

میای تەمەن 26 ساڵ کە لە لوبنان لەدایکبووە، تەنیا سێ مانگ وەک پرۆنستار لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو بوارەدا کاریکردووە و لە 2015 وازیهێناوە. بەڵام هێشتا وەک یەکێک لە پۆرنستارەکانی جیهان ناسراوە.

میا خەلیفە هەمیشە خۆی دوورگرتووە لە قسەکردن لەبارەی ئەو سێ مانگەی وەک پۆرن کاریکردووە، بەڵام بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێگان ئابۆتی هاوڕێی چەندین زانیاری نوێ لەبارەی ژیانی ئاشکرادەکات.

میا خەلیفە باسی ئەو کێشە و گرفتانە دەکات کە رووبەڕووی پۆرنستارەکان دەبنەوە دوای ئەوەی دەیانەوێ ژیانێکی ئاسایی بژین و کارێک بکەن. ئەو دەڵێت، زۆر نیگەران بووە کە ویستویەتی لە بواری وەرزش کاربکات، بەڵام هەموو کۆمپانیاکان بەهۆی رابردووەکەیەوە رەتیانکردووەتەوە.

لەبارەی هاوسەرگیریی، میا خەلیفە دەڵێت، پێیوابووە هەرگیز هیچ پیاوێک هاوسەرگیری لەگەڵ ناکات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ رۆبێرت ساندبێرگ ئەڵقەی دەستگیرانداریان گۆڕییەوە.

میا دەڵێت "خەڵک وادەزانن من ملیۆنانن دۆلارم لە پۆرن دەستکەوتووە. زۆر نادروستە. من تەنیا 12 هەزار دۆلارم لەو بزنسە دەستکەوت و ئیدی دوای ئەوە هەرگیز یەک سەنتم نەبینیوە". 

میا دەشڵێت، هێشتا رابردووی خۆی قبوڵنەکردووە، بەڵام ئامادەیە وەڵامی هەموو پرسیارێک لەبارەی سات بە ساتی رابردووەکەی بداتەوە. دەشڵێت، ئەگەر (رابردوویەک) هی من بێت ناتوانرێ لە دژی من بەکاربهێنرێت".

 لەبارەی ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار لە بەرنامەیەکی رادیۆدا بە پۆرنستار ناسێنراوە، میا خەلیفە هەستی بە "شەرمێکی گەورە" کردووە. دەشڵێت "ئەوەی روویدا قبوڵی دەکەم بەڵام هەرگیز شانازی پێوە ناکەم".

 هەرچەندە ناسراوترین پرۆنستار بووە و هێشتا ڤیدیۆکانی بینەری زۆریان هەیە، بەڵام میا خەلیفە دەڵێت، هیچ پارەیەکی لەوە دەستناکەوێت.

 ماڵپەڕێکیش بەناوی میا هەیە بەڵام بەوتەی خۆی لەژێر دەستی خۆیدا نییە و پارەشی لەو ماڵپەڕەوە دەستناکەوێت. دەشڵێت، تەنیا داوای لە ماڵپەڕەکە کردووە ناوەکەی بگۆڕن.



PM:03:31:16/08/2019