کەسایەتیەکی دیاری کورد کۆچی دواییکرد

مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەنوس و کەسایەتی دیاری کورد دکتۆر داود کۆچ دواییکرد.

دکتۆر داود لەگوندێکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و  ۲٥ ساڵە کاری رۆژنامەگەری دەکات و بروانامەی دکتۆرای لە میدیا هەبوو.
 
دکتۆر داود لەژیانی کارکردنیدا چاوپێکەوتنی رۆژنامەنوسی لەگەڵ هەریەک لە ( جەلال تاڵەبانی، مسعود بارزانی، کۆسرەت رسوڵ عەلی ، نەوشیروان مستەفا ، نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی، مسرور بارزانی، لاهوری شێخ جەنگی، عەلی باپیر و سەلاحەددین بەهائەدین و رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی) کردووە و خاوەنی پەیوەدیەکی باش بخوو لەگەڵ بەرپرسان

هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ زۆربەی سەرکردە عەرەبە سونی وشیعەکانی بەغدا دا کردوە


PM:04:40:16/08/2019