زیدان باسی یاریەکەی سەلتاڤیگۆ دەکات

لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش یاری سبەی سەلتاڤیگۆ لەهەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی کرد.

زیدان رایگەیاند' یاریەکە بۆ ئێمە گرنگە، دەبێت لە ناو یاریگا کێبڕکێ بکەین بۆ ئەوەی بردنەوە تۆمار بکەین،یانەی سەلتا تیپێکی زەحمەتە، خولی ئیسپانیا باشترین خولی جیهانەو هەموو یانەکانی بەشدار لەم خولە بەهێزن.

پاشان رایگەیاند، پۆگباو نەیمار یاریزانی ئێمە نین، من تەنها گرنگی بەو یاریزانانە دەدەم کە لە تیپەکەمدا هەیە، هەریەکە لە بەیڵ و جەیمس یاریزانی ریاڵ مەدریدن، جەیمس لەگەڵمان دەبێت بۆ یاری سبەی،هەروەها بەیڵیش، بەڵام تا کۆتایی بازار نازانین چی روودەدات.

راشیگەیاند،من گوێ بە رەخنەکان نادەم، پیشەکەی من بەشێکە لەوە، کوبۆو ڤینسیۆس دوو یاریزانی گرنگن و داهاتووی یانەی ریاڵ مەدریدن، ئێمە پشت بە ڤینسیۆس دەبەستین، کوبۆش لەوانەیە لە ریاڵ مەدرید کاستیا بەردەوام بێت.



PM:07:16:16/08/2019