سزای لەسێدارەدان بۆ ئەکتەرێکی ناسراوی هۆلیود دەرکرا

بەتۆمەتی کوشتنی دو ژنە ئەکتەری هۆڵیود، میشیل گارگیۆلۆی تەمەن 43 ساڵ سزای لەسێدارەدانی بۆدەرکرا .

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئەمڕۆ هەینی دادگای باڵای کالیفۆرنیا بەتۆمەتی کوشتنی دو ژن سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەکتەری بەتوانا میشیل گارگیۆلۆی تەمەن 43 ساڵدا سەپاند.

 میشیل یەکێک لەو دوژنەی بەچەقۆ کوشتوە لەکاتێکدا ویستویەتی چاوی بە ئاشتن کوچەری هاوسەری پێشوی و دایکی چوار منداڵەکەی بکەوێت، هاوکات، بەپێی راپۆرتەکانی دادگا ناوبراو هەوڵی کوشتنی کەسی سێیەمیشی داوە لەکاتێکدا ویستویەتی بەرگری بکات.

لای خۆشییەوە ئەکتەری بەناوبانگ ئاشتن کوچەر لەدادگا بەڵگەی پێویستی خستۆتە بەردەست کە لەمانگی شوباتی 2001 کاتێک ویستویەتی ئەکتەری هۆلیود ئاشلی ئێلرین هەڵگرێت چاوی بەخوێن کەوتوە لەسەر زەوی ئەو شوقەیەی کەتێیدابوە.

دواتر ئاشلی تەمەن 22 ساڵ بەمردویی دۆزرایەوە و زانرا کە 47 شوێن چەقۆ بەجەستەیەوە بوە. 

گارگیۆلۆ کە ئەکتەرێکی بەناوبانگ و کاریگەر بوە، لەهەمانکاتدا تۆمەتبارە بەکوشتنی ماریا برۆنۆی تەمەن 32 ساڵ و هەوڵی کوشتنی میشێل مورفی لەساڵی 2008 دا.

بەبێ بونی  مافی سکاڵای دوبارەکردنەوە دادگایکردن، تەمەنی گارگیۆلۆ گونجاوە بۆ سزای لەسێدارەدان و زیندانیکردنی هەمیشەیی.

ئەوەش زانراوە گارگیۆلیۆ دراوسێی ئەو دو ژنە بوە کە هێرشی کردۆتە سەریان.


PM:07:20:16/08/2019