ڤیدیۆ..مەلا فاتیح شارستانی بۆ مەلا هەڵۆ:
من‌و تۆ قبوڵی دەکەین بە کچەکەمان بڵێن: دەڵە سەگ

مەلا فاتیح شارستانی کەسایەتی ئاسراوی ئاینی کوردستان، وەلآمی مەلا هەڵۆ دەداتەوە کە هێرشی کردبووە سەر هونەرمەند، ماریا هەورامی و، دەڵێت" من وتۆ قبوڵمانە بە کچەکەمان بڵێی دەڵە سەگ".

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا مەلا فاتیح شارستانی وەلآمی مەلا هەڵۆ دەداتەوەو دەڵێت " بە کچە کوردێکی هەورامی دەڵێیت: دەڵە هەورامییەک، ئاخر دەزانیت ئەو وشەیە چەند ناشیرینە، من و تۆ قبوڵمانە بە کچەکەمان بڵێن دێلە سەگ، هەر ئەو سەگانەی مێینەن و بەچکە بەخێو دەکەن، ئێستا زمانیان هەبوایە دەچوونە دادگا و داوایان تۆمار دەکرد".

لە درێژەی وەلآمەکەیدا، شارستانی دەڵێت " سەگێکی دێڵ چ تاوانێکی هەیە، ئینسانی خراپی پێ بشوبهێنیت، مرۆڤ بەڕێزە، ئەگەر گوناهبکات ئەوە لای خوایە، تاوان بکات ئەوە دادگا هەیە".

شارستانی دەشڵێت" هەورامییەکان هەموو پەنجەیەکیان هونەرێکی لێدەبارێت ".

مەلا هەڵۆ لە رێگای فایلێکی دەنگیەوە سێ رۆژ لەمەوبەر هێرشێکی توندی کردە سەر ماریا هەورامی هونەرمەندو بە " دەڵە سەگ " شوبهاندی، دواتر لەرێگای تۆڕە کۆمەلآیەتییەکانەوە رێکخراوەکان و چالاکوانان هێرشێکی توندیان کردە سەر مەلا هەڵۆ، بۆ رۆژی دواتر پەشیمان بووەو داوای لێبوردنی کرد، بەلآم خانەوادەی ماریا رایانگەیاند کە دەچنە دادگاو داوای یاسایی دژی مەلا هەڵۆ تۆمار دەکەن.



PM:08:59:16/08/2019