وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراو کۆچی دوایی کرد

سەندیکای هونەرمەندانی عێراق کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار فالح حەسەن غانمی لە شاری بەسرە راگەیاند.

هونەرمەند، فالح حەسەن غانم یەکێکە لە پێشەنگەکانی شانۆ لە شاری بەسرەو عێراق، لەساڵی ١٩٧٣ ەوە بووبە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندان، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تیپی نواندنی بەسرە کە لەساڵی ١٩٧٦ ەوە دامەزراوە.

فالح حەسەن غانم، لە دەیان کاری شانۆیدا بەشداری کردووەو، چەندان درامی شانۆی و تەلەفزیۆنی هەیە.

لە سالێ ٢٠٣ەوە لە فەرمانگەی سینەماو شانۆی لە هونەری بەسرە خانەنشین بوو.



ئه‌م بابه‌ته ‌4472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:39:16/08/2019