شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە.
یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە دەردەکەوێت جوانکاری نوێ بۆ ڕوومەت و لێو و بەشێکی زۆری ڕوخساری دەکات و بەهۆیەوە ڕووبەڕوی ڕەخنەی زۆر بۆتەوە لەلایەن هەوادارانیەوە و پێیان وایە جوانکاری زۆر دەکات.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.