لەسەر پۆشینی جلی کوردی لە هاوڵاتییەک دەدرێت

لە شاری فەلوجە بەهۆی پۆشینی جلی کوردیەوە لە هاوڵاتییەکی کورد دەدرێت.

ماڵپەڕی " بەغداد الیوم " بڵاویکردۆتەوە کە پۆلیسی فریاکەوتنی عێراق چوون بەدەم هاوڵاتییەکی کورد لە شاری فەلوجە لەبەئەوەی جلی کوردی لەبەردا بووە دەستدرێژی کراوەتە سەرو ئازار دراوە.

پۆلیس رایگەیاندووە کە ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئەو هاوڵاتییە.

  ئەو گەنجە ناوی هونەرەو هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی خەڵکی فەلووجە کردووە و ماڵیشی بردووەتە ئەو شارە، چێشتخانەیەکی لەسەر شەقامێکی فەلووجە داناوە و بە جلوبەرگی کوردییەوە کارەکانی خۆی ڕایی دەکات، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەند کەسێکەوە پەلامار دراوە و سووکایەتی پێ کراوە و لێی دراوە، هاوکات داوای لێکراوە چێشتخانەکەی دابخات.




AM:11:09:17/08/2019