تونیلی دەربەندیخان بەتەواوی داخرا

بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تونێلکەوە بەیکجاری داخرا.

ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی رایگەیاند" کە لەئەمڕۆوە دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بۆ چاککردنی کێشە سەرەتاییەکانی ناو تونێلەکە، هەر بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەك هاتوچۆ لە تونێلەكە رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە چەند ساڵی داهاتوودا دوو سایدی نێوان زەڕایەن و دەربەندیخان تەواو دەكرێت و دوو تونێلی نوێ لەسەر رێگەكە دروست دەكرێن

بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی وتیشی "ناكرێت بۆ چەند ساڵێكی كەم تونێلەكە بەتەواوی هەڵتەكێنین و بودجەیەكی گەورە بۆ دروستكردنەوەی دابین بكەین".


PM:05:28:17/08/2019