بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌رشه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویدا‌و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو، هاوكات شۆفێرێكیش هه‌ڵاتووه.
به‌شی راگه‌یاندنی بهڕێوهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" كه روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019 له‌سه‌رشه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته رویداوه و تیایدا دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا كامیری – تۆیۆتا كرۆلا ته‌كسی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته پێكیاندادا".
ئاشکراشیکردووە، كه هۆكاره‌كه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده بووه له‌شه‌قامه‌كه و له‌ئاكامدا پیاده‌یه‌ك برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش له‌و روداوه‌دا بووه، به‌ڵام هه‌ڵهاتووه و له‌ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێكۆڵینه‌وه دهكهنو ته‌ماشای كامێرایی چاودێری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن.