ڕەنگە هەموو مریشکمان بە کنتاکی خواردبێت، بەڵام بەیەک تام و شێواز، دەکرێت لەماڵەوە مریشک یان بەشێک لە مریشک بە چەند تامێک یان شێوەیەکی جیاواز بکەیت بە کنتاکی و سووری بکەیتەوە..
پێداویستیەکان:
چارەکە کوپێک شەربەتی لیمۆ
نیو کوپ سۆسی سۆیا
4 دەنک سیری هاڕڕاو
نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی ڕەش
خوێ نیو کەوچکی بچوک
850 گرام مریشک یان ڕان یان سنگ بەپێی ئارەزوو
نیو کوپ ئارد
کوپێک هاڕڕاوەی بەقسەمات-(لەمارکێتەکان هەیە) وەک وێنەکە بەچەندین شێوە
نیشاستە چارەکە کوپێک
زەیت بەپێی پێویست
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لەدەفرێکدا شەربەتی لیمۆ و سۆسی سۆیا و سیرەکە تێکەڵ بکە، پاشان خوێ و ئاڵەتەکەی تێبکە باش ئاوێتەی یەکتری بکە.
مریشکەکە بخەرە ناو ئاوێتەکەوە و بیخەرە ساردکەرەوە و بە کاغەزی نایلۆن دایپۆشە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر.
لەدەفرێکی دیکەدا ئارد و بەقسەمات و نیشاستەکە تێکەڵ بکە و مریشکەکەی تێهەڵکێش بکە .
زەیتەکە بخەرە تاوەیەکەوە بیخەرە سەر ئاگر، وردە وردە مریشکەکەی تێبکە سوری بکەرەوە.
دواتر مریشکەکان بخەرە سەر کاغەزی تایبەتی خواردن یان کلێنسی خاوێن بۆ ئەوەی زەیتەکە هەڵمژێت پاشان پێشکەشی بکە.