تورکیا: بەهۆی باران بارینەوە هاتوچۆ لە چەندین شەقامی ئیسنتەنبوڵ ڕاوەستاوە

شەپۆلێكی  باران بارینەی ئەمڕۆ ڕووی لەشاری ئیستەنبوڵ لە توركیا كردووە، زۆرێك لە بازاڕ و شەقامەكانی ئەو شارە بە ئاو داپۆشراون.

پارێزگای ئیستەنبوڵ بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە كە باران بارینەكە ئەگەری هەیە تا شەو و تەنانەت بەرەبەیانی سبەی بەردەوام بێت. پێشتریش كەشناسی توركیا هۆشداری لە باران بارینی بەخوڕ راگەیاندبو.

تیمەكانی بەرگری شارستانی ئیستەنبوڵ، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر روداوێكی نەخوازراو كە لەئەنجامی ئەو باران بارینە بكەوێتەوە.

 





PM:07:22:17/08/2019