گۆرانیەکەی ماریا هەورامی دوو ملیۆن بینەری تێپەڕاند

بۆیەکەمجار گۆرانییەکی باشووری کوردستان لەماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی بەرفراوان بچێتە ناوخەڵک و ڕێکۆردێکی گەورە تۆمار بکات.

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان خانمە گۆرانیبێژ، ماریا هەورامی گۆرانی "دڵەکەمی" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە کە کاری موزیکی لەلایەن، "ئاریۆس حەمە سەعید"و کاری دەرهێنانی لەلایەن "حەمەی شەم" بۆی ئەنجامدراوە.

ئەم گۆرانییە کە شوێنی وێنەگرتنەکەی لە شەقامی سالم( سەهۆڵەکە ) تۆمارکرابوو لە ماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی فراوان بەناو خەڵکی باشووری کوردستان و دەرەوە وڵات بڵاوبوەوەو، لەماوەی شەش ڕۆژدا بینەری گۆرانییەکە لە یوتوب گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن بینەر.
ئەو گۆرانییەی ماریا ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن میدیاکانەوە بۆتە بابەتی سەرەکی ڕای گشتی بەتایبەتی ئەو کاتەی کە لەلایەن مەلایەکەوە بەناوی هەڵۆ حەمە رەشیدەوە هێرشێکی زۆری کرایە سەر گۆرانیبێژەکەی.   

 ماریا یەکێکە لە خانمە لاوە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کوردستان، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە خەڵکی ناوچەی هەورامانی باشوری کوردستانە و و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی لە سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە. 



PM:08:02:17/08/2019