زیدان مانەوەی بەیڵ و جەیمسی راگەیاند

دوای یاری ئەمشەوی یانەی ریاڵ مەدرید دژی یانەی سەلتاڤیگۆ لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، کاتێک یاریەکە ٣-١ بە سوودی ریاڵ مەدرید تەواو بوو، زیدان مانەوەی دوو یاریزانی راگەیاند.

دوای ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە دەنگۆی چونی هەریەکە لە بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز بڵاوکرایەوە، ئەمرۆ زیدان رایگەیاند هەردو یاریزان لە یانەکەدا دەمێننەوە.

هەروەها ستایشی بەیڵی کردو رایگەیاند ئەو ئەمڕۆ کاری باشی کردو زۆر یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوە دژی سەلتاڤیگۆ.

زیدان ستایشی هەموو یاریزانەکانی کردو رایگەیاند کاری سەختیان کرد بۆ بردنەوە سەرەڕای ئەوەی گێمێک بە ١٠ یاریزانەوە یاریەکەیان تەواو کرد.



PM:09:11:17/08/2019