قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به مه‌رجه‌كانی كاركردن لیژنەکانیانەوە كه‌باب و برژاوی میران-یان داخستوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یەندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتوه" له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، كه‌باب و برژاوی میران له سلێمانی داده‌خرێت".
ڕاشیگەیاند" خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاوكردۆته‌وه و جارێكی تر له‌به‌فرگر عه‌مباری كردۆته‌وه، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌های خۆراكی له‌ده‌ست بدات وزیان به ته‌ندروستی هاولاتیان بگه‌یه‌نێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران ئه‌و شیشه‌ی بۆ برژاندن به‌كاری هێناوه ره‌ش بووه و ژنگیكردووه كه رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژه‌نگ له‌له‌شی مرۆڤدا ده‌نیشێت و سیسته‌می به‌رگری له‌ش تێكده‌دات بۆیه پێویسته به‌وریاییه‌كه‌ی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كانزایانه بكرێت كه‌بۆ خوارده‌مه‌نی به‌كاریده‌هێرێت.
باس لەوەشکراوە، كه نهۆمی ژێرزه‌مینی كه‌باب و برژاوی میرانی وه‌ك كۆگای عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌كارهێنراوه كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه، بۆیه به‌بریاری قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".