زۆر جار ده‌وترێت به‌شێكی زۆر له‌و خانمانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه ئه‌وانه‌ن كه جوانن له‌ڕووی ڕوخساریانه‌وه و بەهێزن لەڕووی دەرونیەوە، زانستی ده‌رونی حه‌وت هۆكاری باسكردوه وه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م حاڵه‌ته:
1-ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی توشی كه‌سێكی هه‌ڵه ببن:
خانمه به‌هێزه‌كان هه‌موو كات له‌وه ده‌ترسن له ژیانی هاوبه‌شدا كه‌سێكی هه‌ڵه ببێت به توشیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نهایی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن زۆر كات یان كاتێكی زۆریان ده‌وێت هه‌تا هاوسه‌رێك ده‌دۆزنه‌وه.
2-ئه‌و شته‌ی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی گرنگه ئه‌مان بیری لێناكه‌نه‌وه:
ئه‌گه‌ر به‌شێك له خانمان ته‌واوی خه‌ون و ئاواتیان هاوسه‌رگیری و هه‌بوونی منداڵ و ماڵ بێت ئه‌وه ئه‌مان له‌و بابه‌ته دوورن.
3-نایه‌وێت كه‌س ببێت به خاوه‌نی:
ئه‌وه‌نده متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه نایه‌وێت كه‌س ببێته خاوه‌نی به جۆرێك ئازادیه‌كانی بگرێته‌وه.
4- ته‌مه‌ن گرنگ نییه بۆی:
خانمه به‌هێزه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م داواكار وه‌ڵامی به‌ڵێ ناده‌ن چونكه پێیان وایه ته‌مه‌ن ته‌نها ژماره‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی شیاوی ئه‌وانه ببێته هاوسه‌ریان.
5- كار بۆ باشكردنی ژیانی خۆی ده‌دات:
پێش ئه‌وه‌ی بیر له هاوسه‌رگیری بكاته‌وه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه باری دارایی و ژیانی تایبه‌تی خۆی ڕێكبخات.
6-پیاوانیش لێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه:
ئه‌و خانمانه‌ی متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و خاوه‌نی ژیانی تایبه‌تی خۆیانن پیاوان پاشه‌كشه‌یان لێ ده‌كات و لێیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه چونكه پێیان وایه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌تانه له به‌هێزی پیاوه‌تی ئه‌وان كه‌مده‌كاته‌وه.