دۆناڵد ترەمپ مووچەکەی بەخشی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چارەکی یەکەمی مووچەکەی ئەمساڵی بەخشییە (نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریکی) کە بڕەکەی ١٠٠ ھەزار دۆلارە. 

ئەم ھەنگاوە بووە دەروازەیەکی نوێ کە سەرۆکەکانی پێش خۆی نەیانکردووە لە کۆی ٤٠٠ ھەزار دۆلاری مووچەی ساڵانەکەی ١٠٠ ھەزاری ببەخشێت و بەپێی ھەندێک سەرچاوە ترەمپ بە نیازە چارەکی دووەمی ببەخشێتە کەرتی پەروەردە.

١٦ی ئۆگەست لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ ئەو ھەواڵەی خستەڕوو، ئەویش دوای ئەوەی نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریکی ھەواڵەکەیان گەیاندە میدیاکان. ئەو نووسیویەتی: من ١٠٠٪ی مووچەی سەرۆکایەتییەکەم ئەبەخشم. ٤٠٠ ھەزار دۆلارم گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەمان و ھەستم زۆر باشە دەربارەی ئەوە.

نووسینگەی نەشتەرانی ئەمریکی بە دکتۆرانی نەتەوە ناسراون و گەشە بە بواری تەندروستی کۆمەڵگە دەدەن و ئاگادارکردنەوەی حکومەت لە ھەموو ئافاتێکی نەخۆشی و ژمارەیان ٦٠٠٠ دکتۆری دانسقەیە.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری گشتی سوپاسی ترەمپ-ی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.


PM:01:50:18/08/2019