یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ناکۆکی نێوان مامۆستا فاتح شارستێنی و مامۆستا هەڵۆ حەمەرەشید
چارەسەرکراوە و وێنەی ئەو دوو مامۆستا ئاینیەشی پێکەوە بڵاوکردەوە.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە بڵاویکردەوە، "له‌سه‌ر راسپارده‌ی دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، كێشه‌ی نێوان مه‌لا فاتیح شارستێنی و مه‌لا هه‌ڵۆ حەمە رەشید چاره‌سه‌ر كرا‌و".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌مڕۆ 18ی ئابی 2019، هه‌ریه‌ك له مه‌لا فاتیح و مه‌لا هه‌ڵۆ بانگهێشتنی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان کران و كۆتایی به كێشه‌ی نێوانیان هێنراوه.
یه‌كێتی زانایان جەخیکردۆتەوە، "مینبەر شوێنی کاردانەوە و قسەی نەشیاو نییە و ناکرێ بە توندی و زمانی هەڕەشە مامەڵە بکرێت، چونکە ئەمە لەگەڵ پەیامی ئیسلام یەکناگرێتەوە و زەمینەی ناحەزانی ئیسلام خۆش دەکات، لەو پەنایە توانج و قسەی ناشیرین بەرامبەر مینبەرو زانایان و وتاری ئایینی دێتە ئاراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "دواتر هەردو مامۆستا ئاشتکرانەوە و گەردەن ئازایی و لێبوردنیان ئاراستەی یەك کرد‌و لە کەشێکی برایانە بڕیار درا جارێکی دیكه شتی لەو شێوە دوبارە نەبێتەوە و لاپەڕەیەکی تازە بکەنەوە".