سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران پێیوایە بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەکەنداو نائارامیی دروست دەکات و هۆشداری دەداتە وڵاتانی عەرەبی کەنداو.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ شەممە عەلی رەزا تەنگسیریی فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەکەنداو رایگەیاندوە بوونی کەشتییەکانی ئەمریکا و بریتانیا لەکەنداو نائارامی دەهێنن و هۆشداریشی داوە ئەگەر شتێک روبدات بۆ ئەو کەشتییە جەنگییانەی کە دەهێنرێنە ناوچەکە و هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین وڵاتانی کەنداو ئاوی خواردنەوەشیان نابێت.

فەرماندەکەی پاسداران هەروەها وتویەتی: ئێران هیچ کێشەیەکی ئاوی خواردنەوەی نیە، بەڵام وڵاتانی کەنداو بەرێگەخۆشکردن بۆ هێنانی کەشتی جەنگی بریتانیا و ئەمریکا خۆیان لەمەترسییەکی گەورە نزیکدەکەنەوە.



PM:04:09:18/08/2019