چەندین مەرزی نێوان ئێران و هەرێم بەفەرمی کران

کۆماری ئیسلامی رەزامەندی لە سەر بەفەرمی ناساندنی چەندین مەرزی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، کە پێشتر ئەو مەرزانە لاوەکی و نافەرمی بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە نوسراوێك لە بەرواری 10/8/2019 ڕەزامەندی لەسەر بە فەرمی ناساندنی مەرزەکانی (کێلێ و شۆشمێ - تەوێڵە و شێخ ساڵح- پشتە) وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی دەربڕیوە.


 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌386 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:30:18/08/2019