کۆتینیۆ گەیشتە ئەڵمانیا

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیەوە سەفەری وڵاتی ئەڵمانیای کرد.

چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتووپشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە بکرێت.

کۆتینیۆ بۆ ماوەی ساڵێک بە خواستن پەیوەندی بە بایرن میونخەوە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی راهێنەری بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەی لە پلانەکانی بۆ وەرزی نوێ دوورخستەوەو ساڵانەش موچەیەکی ١٥ ملیۆنی پێدەدرێت لەگەڵ بژاردەی کڕین



PM:04:45:18/08/2019