قایمقامیەتی سلێمانی دوا مۆڵەت دەداتە نانەواخانە و سەمونخانەكان

قایمقامیەتی سلێمانی دوا مۆڵەت دەداتە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی زەرفی نایلۆن بە زەرفی كاغەز.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دواین ئاگاداركردنەوەیان داوەتە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبری زەرفی نایلۆن، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەشدا  سزا دەدرێن.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 850 نانەواخانە و سەمونخانە لەسنوری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەكارهێنانی كیسی كاغەز و لەم هەفتەیەدا كارگەی دروستكردنی كیسەكان سەردانی نانەواخانە و سەمونخانەكان دەكات، بۆ چۆنێتی بەرهەمهێنان و گەیاندنی زەرفە كاغەزەكان بەو شوێنانە, 

گۆران قادر وتیشی: ئامانج بڕیاری بەكارهێنانی زەرفی كاغەز پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیانە و لەپێناو پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی گشتی لە هەموو نانەوا و سەمونخانەكانی سلێمانی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.


PM:07:16:18/08/2019