ئەم چەند هۆکارە زۆر بەنهێنی ئارەزوی سێکسیت لەناو دەبات

هەبوونی زۆر ئارەزوی سێکسی بێگومان جێگەی سەر سوڕمان نییە هەروەهابەپێچەوانەشەوە زۆرێک زۆربەی کاتەکان ئارەزوی سێکسیان کەم دەکات ئەمەش ڕەنگە هۆکارەکەی نازانرێت، بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکدا کەلەسەر چەند ئافرەتێکی ئەمریکی ئەنجامداراوە باسیان لەوە کردووە ماندوو بوون و کەم خەوی کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ئارەزوی سێکسی .

هەروەها پسپۆڕان باس لەوەش دەکەن چەند شتێک هەن لەمرۆڤدا بێ ئەوەی خۆی هەستی پێبکات ئارەزوی سێکسی لەناو دەبەن ئەوانیش:

ـ قەلەقی: ئەوکەسانەی کە قەلەقن هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لەلەشیاندا زۆر دەبێت ئەمەش وادەکات هۆڕمۆنی تێستێسترۆن کەمتر زاڵببێت.

ـ خەمۆکی: یەکێک لە کێشەکانی لەناوبردنی ئارەزوی سێکسی نەخۆشییە دەرونییەکانە ئەم نەخۆشییانە بەتایبەت خەمۆکی دەبنە هۆی لاوازی ئارەزوی سێکسی .

ـ نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی : هەبوونی ئەم نەخۆشییەش لەمرۆڤدا ئارەزوی سێکسی لاواز دەکات، بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک بوونی نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی کاردەکاتە سەر میتابولیزم لەلەشدا ئەمەش وادەکات کاریگەری لەسەر بەرهەم هێنانی هۆرمۆنەکان هەبێت.

ـ بەباشی نەخواردن: ڕەنگە ڕۆژانە دوو یاخود سێ جار پیتزا بخۆی یاخود هەندێک لە خواردنە ناتەندروستەکانی وەک خواردنی سورەکراو هەندێک جۆری دیکەی خواردن بخۆی کە ئەمانە هۆکارن بۆ نەمانی ڕاگرتنی باڵانسی خۆرکی لەش و هەروەها دروست بوونی غازات ، هەبوونی ئەم کێشانەش وادەکەن کەمتر بیر لەئارەزوی سێکسی بکەیتەوە.

ـ ووشک بوونەوە: لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە بڕێکی گونجاو ڕۆژانە ئاو دەخۆیتەوە بەڵام ڕەنگە ئەم بڕە پێویست نەبێت بۆ لەشت، ئاوی پێویست بەتەواوی نەگات بە بەشەکانی لەشت ئەگەر بێت و لەشت تووشی ووشک بوونەوە ببێت ئەوا تووشی سەر ئێشە، و وشک بوونەوەی زێ لەئافرەتاندا دەبیت هەریەک لەم هۆکارانەش کاریگەری دەبێت لە دورکەوتنەوە لە ئارەزوی سێکسی.

سەرچاوە: independent



PM:07:50:18/08/2019