بالۆتێلی پەیوەندی بە یانەی بریشیا کرد

بالۆتێلی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی مەرسیلیای فەرەنسی ، ئەم یانەیە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بریشیاوە دەکات.

بالۆتێلی دوای سێ ساڵ یەکەمجارە دەگەرێتەوە بۆ خولی یانەکانی ئیتاڵیا، ئەمەش دوای ئەوەی لە دەرەوەی ئیتاڵیا یاری بۆ یانەکانی مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ و مەرسیلیا کرد.

یانەی بریشیا موچەیەکی ساڵانەی ٣ ،ملیۆن یۆرۆی بەم یاریزانە دەدات و لەئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی، ئەوا بۆ دوو ساڵی تر دەیهێڵێتەوەو موچەکەشی بۆ زیاد دەکات.

بالۆتێلی یەکێکبوو  لە ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا، بەڵام بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی، ئاستی دابەزیی و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بۆ ئاستی جارانی.

PM:11:52:18/08/2019