ڤیدیۆ..مەلا هەڵۆ: جارێکی تر داوای لێبوردن دەکات
خێزانی خاتوو ماریا دەزانن گۆرانی نا شەرعییە

مەلا هەڵۆ حەمە رەشید ئەو مەلایەی هێرشی کرد سەر هونەرمەند ماریا هەورامی سەردانی ماڵی ماریا دەکات و داوای لێبوردن دەکات و پەشیمان بوونەوەی خۆی رادەگەیەنێت، بەلآم لە قسەکانیدا دەڵێت" ماڵی خاتوو ماریا دەزانن کە گۆرانی نا شەرعییە ".

لە نوێترین گرتە ڤیدیۆی کە لە ئەکاونتی خۆی بلآویکردۆتەوە، مەلا هەڵۆ دەڵێت" ماڵی ماریا خێزانێکی بەڕێزن و دوای ئەوە کە لەنزیکەوە ناسیمن، ئەوەندەی تر پەشیمان بوومەوە لەو قسە نەشیاوەی کە کردم، ئەو لەفزە ناشەرعیەی کە کردم، چونکە ئەوان شایەنی ئەوەن رێزیان لێبگیرێت".

هەروەها دەڵێت " ئەو لەفزەی بەکارم هێناوە، بەهیچ شێوەیەک گەردنی کەسێک ئازانەکەم کە لەدەمی منەوە بەکاربهێنێت بەرامبەر ئەو خاتوونە، چونکە ئەو لەفزە تاقیامەت بەکاری بهێنرێتەوە من گوناهبار دەبم لەسەری".

مەلا هەڵۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر زۆرێک لە کەناڵەکانی میدیا و بە دوو روو درۆزن ناوزەدیان دەکات.

هەروەها هێرش دەکاتە سەر رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و دەڵێت" سەرشۆڕبن ".

بەشێکی قسەکانی لەو گرتە ڤیدیۆیەدا بۆ سوڵح و جیاوازیەکانی لەگەڵ مەلا فاتیح شارستانی تەرخان کردووە کە مەلا فاتیح شارستانی پێیوتووە تۆ " توندڕەویت و پێویستە داوای لێبوردن بکەیت"، بەلآم ئەم رەتیکردۆتەوەو پێیوتووە " تۆ ئەو شتانەی دەیلێیت نا شەرعییە". 
  



AM:11:30:19/08/2019