پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاودەكاتەوە

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری دوو تۆمەتباریان بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەرەكان دەستگیركرد و پۆلیسی سلێمانیش دانپێدانانیان بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ڕاگەیاندراوێك و ڤیدیۆی دانپێدانانی دوو تۆمەتباری بڵاو كردەوە، ئاماژە بەوەش دراوە، كە بەپێی دانپێدانانەكانیان، هەردوو تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و یەكێك لە تۆمەتبارەكان هەوڵی ساخكردنەوەی بڕێك لە ماددەی كریستاڵی لە سلێمانی داوە.




PM:02:21:19/08/2019