ئەبوبەکر هەڵەدنی: هۆکاری زیادبوونی خوێن ڕشتن لە ئەستۆی مەلاو پیاو ماقوڵ و سەرۆک هۆزەکانە

 ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لەهۆکاری زۆربونی ڕوداوەکانی کوشتن وخوێن ڕشتن لەئەستۆی ئەو مەلاو پیاو ماقوڵ وسەرۆک هۆزانەیە بەبیانووی نابەجێ سوڵحی عەشایەری دەکەن.

ئەبو بەک هەڵەدنی  ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو و  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فەیسبوک ڕایگەیاند" بەشێک لەهۆکاری زۆربونی ڕوداوەکانی کوشتن وخوێن ڕشتن لەئەستۆی ئەو مەلاو پیاو ماقوڵ وسەرۆک هۆزانەیە بەبیانووی نابەجێ سوڵحی عەشایەری دەکەن و خاوەنی ماف گوشاری دەخەنە سەر ونایەڵن بکوژ سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت وەک لەیاسادا هاتوە(العقوبە زجر لصاحبه وردع لغیره) واتە(سزا تەمێ کردنی تاوانبارو سڵەمینەوەیە بۆ ئەوانی دی).

دەشڵێت" لێگەڕێن با تاوانبار بەسزای خۆی بگات".

ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕوداوەکەی دوێنێی بەنزینخانەی چەمچەماڵ بەنمونە کە گەنجە مێردمنداڵەکە کوژرا بۆ مشتێ پارە.

جەختیش دەکاتەوە، تکایە جوانی کەس مەدەنەوە بەبیانووی سوڵحی عەشایەری بابەهەموان سنوورێ بۆ خوێن ڕشتن دابنێین.



PM:09:32:19/08/2019