جارێکی دیکە مەلاکان هێرش دەکەنە سەر هونەرمەندێکی دیکە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو "عەزیز وەیسی" لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە ڕایدەگەیەنێت کە مەلاکانی جوانڕۆ هێرشیان کردۆتەسەر.

عەزیز وەیسی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند لەدوای بڵاوبونەوەی کلیپی "کچی جوانڕۆ" مەلاکانی جوانڕۆ هێرشیان کردۆتە سەر و عەزیز وەیسیش، دەڵێت" من دەستی مامۆستاکان ماچ دەکەم بەڵام شەڵا باسی ئەو کۆمەكانە بکات کە بۆ جوانڕۆ کردوومە و هەروەها من کاریگەری باشم هەبووە لە ناسینی جوانڕۆ".

عەزیز وەیسی،  لەدایکبووی 1968 خەڵکی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. 





PM:01:19:20/08/2019