لە سنوری قەزای سۆران چەند هاوڵاتییەک بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەست بەسەرکران.
بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لە پێگەی فەڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" لە مانگی ٥ ی ٢٠١٩ەوە تاکو ٢٠ ئابی ٢٠١٩ لە سنوری شار و شارۆچکە و ناحییە و قەزاکانی سەر بە سۆران ٣٢ کەس بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و حەبی قەدەخەکراو و دراوی ساختەوە دەستگیرکران.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕاوانەی دادگای تایبەتمەند کراون".
ئا/ سەلار مەجید