وێنەیەكی دەگمەن و نەبینراوی زەكەریا عەبدوڵا بڵاوكرایەوە

وێنەیەکی نەبینراوی هونەرمەند زەکەریا عبدوڵا و کامەران ساڵح بڵاوکرایەوە. 

وێنەکە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو گیراوە بۆ یەکەم جارە بڵاوکراوەتەوە، کە لە ئاهەنگێکی خێزانین وکامەران ساڵح گۆرانی دەڵێ و زەکەریاش میوزیکی بۆ دەژەنێت.

ئەو دوو هونەرمەندە ساڵانێکی زۆرە لەبواری هونەریدا کاردەکەن و تا ئێستاش کامەران ساڵح بەشداری ئاهەنگی کەسە نزیکەکانی زەکەریا عەبدوڵا دەکات. 

هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زەکەریا عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی کوردستان لە دایک بووە، لەسەردەمی منداڵیدا زۆربەی کاتی خۆی بە مۆسیقا بەسەربردووە ساڵی ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ سوید لە ١٩٩٨ یەکەم ئەلبومی بە ناوی (تۆهاتی) بڵاوکردەوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، نزیکەی ١٠ ساڵە هیچ بەرهەمێکی هونەری نوێی بڵاونەکردۆتەوە. 



PM:02:24:20/08/2019