دۆخی تەندروستی خانمە هونەرمەندێكی ناسراو تێكچوو

 خانمە گۆرانیبێژی عێراقی ناسراو شەزا حەسون تەندروستی ناجێگیرە و توانای جوڵە و ڕۆشتنی نەماوە.

شەزا حەسون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەواڵم دەپرسن، داوای نزاتان لێدەکەم من توانای جوڵە و ڕۆشتنم نەماوە و ئازارێکی زۆر لە پشتمدایە". 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی تێکچوونی تەندروستی هونەرمەند شەزا حەسون تەواوی میدیاکان و سۆشیاڵ میدیای سەرقاڵکرد.

خانمە گۆرانیبێژ لە دایک بووی ساڵی ١٩٨١ و دانیشتووی مەغریبە و باوکی عێراقییە، لە بواری گەشتیاریدا لە فەڕەنسا خوێندنی تەواو کردووە، شەزا لە دوای بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی ستار ئەکادیمی لە ساڵی ٢٠٠٧ ناسرا و وەک یەکەم ئافرەت توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆری کورد و عەرەبە و لە کاتی بردنەوەشی هەموان ئاهەنگیان گێڕا، لە ئێستاشدا خاوەنی چوار ئەلبومی گۆرانییە.


PM:05:09:20/08/2019