وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش خۆی رێكخستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌نجامدانی هێرشی به‌رفراوانی نییه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش له هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز بۆته‌وه.
دەشڵێت: چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌وه‌یان نییه هێرشی گه‌وره و به‌رفراوان ئه‌نجام بدات.
ئه‌و وتانەی پۆمپیۆ له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا داعش چه‌ندین هێرشی خۆكوژیی ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌تی له ئه‌فغانستان و سووریا و عێراق