وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و رایگەیاند: '' رێگە نادەین بە کارپێکردنی قۆناغی دووەمی منبج-ی ئەمریکا''.

مەولود چاوشئۆغڵو وتیشی"بەنیاز نین نۆیەمین خاڵی چاودێری (لە ئیدلب) بگوازینەوە بۆ شوێنێکی دیکە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو لەبارەی ھێرشکردنە سەر کاروانێکی سوپای تورکیا لە سووریا دەلێت "پێویستە رژێمی بەشار ئەسەد یاری بە ئاگر نەکات، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازانمان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەین".


PM:07:20:20/08/2019