وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێم

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا ئانگرێت کرامپ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و  له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم کۆدەبێتەوە.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ ٢٠ ى ئابى ئانگرێت کرامپ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە هەرێم و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لە هەرێم سازبکات.

ئەو سەردانە پاش سه‌ردانی به‌یانى ئه‌مڕۆى وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دێت بۆ به‌غدا و کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ به‌غدا كرامپ رایگه‌یاند " هێشتا رێكخراوی داعش كۆتایی پێنەهاتووە".

وتیشی: "لەدوای شكستهێنان بە تیرۆر، عێراق بەرەوپێشچونێكی زۆری بەخۆوە بینیوە و شانبەشانی بەغدا و لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بەردەوامدەبین لە رووبەڕووبونەوەی رێكخراوی چەكداری داعش".

ئانگرێت کرامپ، له‌ ساڵى 1962 له‌دایكبووه‌ و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆى سارلاند، له‌ ساڵانى 2011 تا 2018 سه‌رۆكى حكومه‌تى خۆجێى ویلایه‌تى سارلاند بووه‌ و دواتریش وه‌ك وه‌زیرى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى دیاریكراوه‌.


PM:11:39:20/08/2019