بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایاتی کەسناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە سبەینێوە بارستە هەوایەکی فێنک ڕوودەکاتە هەرێم و پلەکانی گەرما ڕوولەدابەزین دەکەن".

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ ئابی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، بەڕێوەبەرایاتی کەسناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" سبەی پێنج شەممە ٢٢ ئابی ٢٠١٩ هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە ناوەڕاستی تورکیاوە ڕوودەکاتە هەرێم و پلەی گەرما بە نزیکەی ٣-٥ پلە نزم دەکاتەوە، نزم بوونەوەی پلەکانی گەرماش تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت". 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو" بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ ئابی ٢٠١٩ لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەژێر ٤٠ پلەی سیلیزیدا دەبێت، جگە لە پارێزگای کەرکوک کە لە ٤٠ پلە بەرزتر دەبێت".  



PM:01:52:21/08/2019