حكومەتی ئەڵمانیا دڵنیایی بە هێزی پێشمەرگە دەدات

عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، حكومەتی ئەڵمانیا لە مەشق و راهێنانپێكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت. وتیشی: ناكرێت هیچ هێزێكی سەربازی بەبێ مەشق بمێنتەوە.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە حكومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەن، هاوكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بكات.

ئەڵمانیا لە جەنگی دژ بە داعش، هاوكاریی پێشمەرگەی كرد، بە تایبەت چەكی دژە تانكی میلان، كە یارمەتی زۆری پێشمەرگەی دا رێگری لە كردەوە خۆكوژییەكانی داعش بگرێت.



PM:03:40:21/08/2019