پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو "بکوژ"ی ڕاگەیاند

بکوژانی مێرمنداڵێک لەجوت سایدی لاوان دەستگیرکران و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنەسلاوەش ڕوونکردنەوە دەدات.

موقەدەم فەرھاد عەزیز سەلیم، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنەسلاوە رایگەیاند: ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمێک لەدوو سایدی لاوان، ئێمەش دەستبەجێ چوین بۆ شوێنی ڕووداوەکەو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، لەمیانەی لێکۆڵینەوەکان  دەرکەوت کە وا مێرمنداڵێک بەناوی ئەحمەد حەمەد غەدیر جەمال، تەمەن (١٠) ساڵ لەلایەن دوو ھاوڕێی بەناوی (ھـ.ا.ر.)، تەمەن (۱٤) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (١٦) ساڵ کوژراوە.

وتیشی "توانیمان ھەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دانیاننا بەتاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕێکخستن و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران و بڕیاریدا بەپێی مادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عیراقی ھەردوو تۆمەتبارەکە بەند بکرێن".

 



PM:05:03:21/08/2019