ئەلیسا لەدوای وازهێنانی لە گۆررانی وتن جارێکی دیکە دڵی هەوادارانی خۆش دەکاتەوە

خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ لوبنانی ئه‌لیسا لە ماوەی ڕا بردوو وازهێنانی خۆی لە گۆرانی وتن بەیەکجاری ڕاگەیاند، بەڵام لە نوێترین پۆستیدا پێدەچێت پاشگەزبوبێتەوە لە بڕیارەکەی.

ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" ئەلبومە نوێیەیەکەم بە سۆز و خۆشەویستیەکی زۆرەوە ئامادەدەکەم، هۆکارەکەشی ئەوەیە دواین ئەلبومە لە ژیانی هونەریدا ئەمە بە دڵێکی توندەوە ڕادەگەیەنم، گەیشتومەتە ئەو بڕاوایەی ناتوانم بەردەوام بم لە کارێک هاوشێوەی کاری مافیایە، ناتوانم چیتر ببمە بەرهەمهێن".

ناوبراو لە نوێترین تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی نوسیویەتی: من دەزانم کە بەو بڕیارە هەمووانم نیگەران کردووە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن کە ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی خۆمدا بووە و هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە و لە ئێستادا تەنها گرنگی بە ئەلبومی داهاتووم دەدەم.

 وتیشی" لە ئێستادا ئەستەمە بتوانم لەگەڵ کۆمەڵێک چەتە و مافیا کار بکەم، بەڵام پەیمان بەهەمووان دەدەم کاتێک ئامادە بووم، جارێکی دیکە بیر لەو بڕیارە دەکەمەوە".

ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.


PM:10:46:21/08/2019