قەڵادزێ: ژنێک بە خنکێنراوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات، دوێنێ شەو ژنێک بە خنکێنراوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، دوێنێ شەو کاتژمێر 8:25 تەرمی ژنێک بەناوی  ( ز . ع . ح) لەدایک بووی ساڵی 1974 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان  گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە حەبل خنکاوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ناوبراو دایکی چوار کچ و کوڕێکە و بەوتەی هاوسەرەکەی باری دەرونی جێگیر نەبووە، بۆ هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆاینەوەش بەردەوامە.



ئا: ئەمیر حەسەن



PM:11:01:21/08/2019