ئەمشەو لە نزیک شاری پێنجوێن دەمەقاڵێ لەنێوان کارمەندانی جێبەجێکاری دروستکردنی رێگای باشماخ و شۆفێرێک دورستدەبێت و دواتر دەبێتە شەڕ و ئاڵۆزی لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٠ کەس لە کارمەندانی کۆمپانیاکە و ھێزەکانی پۆلیسی بریندار دەبن.
دوای هێوربوونەوەی دۆخەکە، بەپێی زانیاریەکانی سپی هێزەکانی پۆلیس هەشت کەسیان دەستگیرکردو گواستیانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی پێنجوێن بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام لەوێش سەرلەنوێ بارگرژی دروستدەبێتەوەو پۆلیسی ناو شار و گەرمەک و پێنجوێن لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەدان.
دواتر ئاسایش لەرێگای تەقەکردن بە ئاسماندا کەمێک دۆخەکەی هێمن کردۆتەوە.