نارین ئالان، خانمە ئەکتەری سەرەکی پەیکەری دڵ، لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خانمە ئەکتەری پەیکەری دڵ نارین ئالان بڵاوبۆتەوە کە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت و کۆمێنتی جیاوازی بۆ نوسراوە.
نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە سوێد گەورە بووە و ئێستا لە دوبەی دەژی. نارین ئالان، دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ. خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە هاتەدی.
نارین كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكی لە فیلمی "پەیكەری دڵ"دا بینی و دەرهێنەرەکەشی شوان عەتوفی هونەرمەند بوو، فلیمەکە لە هەموو شارەکانی کوردستان نمایش کراو، بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.