وێنە.. مۆنیکا بیلۆتشی بە ستایڵێکی نێوە دەردەکەوێت

مۆنیکا بیلۆتشی خانمە قەیرە قەشەنگەکەی هونەری ئیتالیا و جیهان بە شێوەیەکی زۆر جیاواز و قەشەنگ دەردەکەوێت.

مۆنیکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەشۆخ و شەنگیەکی زۆرەوە دەرکەوتووەو وەک کچێکی شۆخ و شەنگ و، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

مۆنیکا لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٤ی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیایەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.

لە ساڵی ١٩٩١ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.

لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.

مۆنیکا بیلۆتشی بەیەکێک لە ناودراترین ئەکتەرو نمایشکاری جیهانی هەژمار دەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌5512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:23:22/08/2019