سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ره‌تی ناكاتەوە، كه وڵاته‌كه‌ی له پشت ئه‌و زنجیره هێرشه ئاسمانییه بێت، كه به‌م دواییانه كرایه سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی.
دوێنێ پێنجشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند وڵاته‌كه‌ی هیچ ده‌سته‌به‌رێك به ئێران نادات، جا له هه‌ر كوێیه‌ك بێت وتیشی: ئێران كار ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل و هه‌وڵده‌دات بۆ دژایه‌تی ئیسرائیل بنكه له لوبنان، سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له عێراقدا، ناتانیاهۆ وتی: ئێمه له هه‌موو به‌ره جیاوازه‌كاندا دژی ئه‌و وڵاته ده‌جه‌نگین كه كار بۆ له‌ناوبردنمان ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ئازادیمان داوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كانمان چی پێویسته بیكه‌ن بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی ئێران.
ئه‌م قسانه‌ی ناتانیاهۆ دوای ئه‌وه دێن، له چەند هەفتەی ڕابردوودا كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا ته‌قێندرایه‌وه و دواتر جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ئەمریکا و ئیسرائیلی بەو هێرشە تۆمەتبارکرد.