دایکی وەزیری پێشمەرگە کۆچی دواییکرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دایكی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

میران به‌كر، سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپەری فەرمی یەکێتیی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دایكی شۆڕش ئیسماعیل له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

وتیشی: بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌خاكبسپێدرێت و سبه‌ینێش شه‌ممه‌ 24-8-2019  یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی ده‌بێت له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له‌سلێمانی.



ئه‌م بابه‌ته ‌6150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:06:23/08/2019