نوری مالكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئیسرائیل له پشت ئه‌و بۆردومانه‌وه بوبێت كه کرایە سەر كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی ، ئه‌وا به توندی وه‌ڵامی ده‌دەینه‌وه".
میدیا عێراقیەکان بڵویانکردەوە به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی مالكی له زاری سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاساوه راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له به ئامانجگرتنی عیراق ئه‌وا عیراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێ كه چه‌ندین ده‌وڵه‌ت به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن به ئێرانیشه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئاسایشی ناوچه‌كه كه عیراق رۆڵێكی میحوه‌ری تێدا ده‌گێڕێت، ئاسایشی هاوبه‌شه‌و پاراستنی به‌رپرسارێتی هه‌موو ده‌وڵه‌تانه، وتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئیسرائیل سه‌روه‌ری عیراقی كردۆته ئامانج ئه‌وا ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
راشیگه‌یاند: عیراق به‌توندی وه‌ڵامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئیسرائیل ده‌ستی له پرۆسه‌ی بۆردومانه‌كاندا هه‌بوبێت.