سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنجیر کە هەرگیز نەتزانیووە

هەنجیر چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات لەوانەش:

- دەبێتە هۆی نەهێشتنی کۆڵسترۆڵ : پیکتین و ڕیشاڵ کە لە هەنجیردا هەن توانای نەهێشتنی کۆڵسترۆلیان هەیە خواردنی هەنجیر بەباشی دەبێتە هۆی ئاسایی کردنەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ.

- دەت پارێزێت لە شێرپەنجە: هەنجیر لە (counmarin))کۆونمارین پێک هاتووە دەبیتە هۆی نەهێشتنی شێرپەنجەی پرۆستات.

- دڵ دەپارێزێت لە جەڵدەو هەروەها پەستانی خوین کەم دەکاتەوە: بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی ئۆمیگا٣ و ئۆمیگا ٦ وترشی ئەسیدو پۆتاسیۆمی تێدایە دەبێتە هۆی پاراستنت لە پەستانی خوێن و جەڵدەی دڵ.

- یارمەتی بەهێزکردنی یادگە دەدات: خواردنی هەنجیر یارمەتی نەهێشتنی بێتاقەتی و کەمخوێنی دەدات هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگەش.

- دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی: ئەگەر کێشەی قەبزیت هەبوو ئەوا بەخواردنی هەنجیر دەتوانی خۆت رزگار بکەیت لەو کێشەیە.

- دەبێتە هۆی چارەسەری مایەسیری: هەنجیر کاریگەرترین دەرمانە بۆ نەخۆشی مایەسیری خواردنی هەنجیر رۆژانە یارمەتی نەهێشتنی مایەسیری دەدات.

- پێست پاک دەکاتەوە لە زیپکە: هەنجیر بڕێکی باش ئاو لەپێکهاتەکەیدا هەیە هەروەها یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات. پێست دەپارێزێت لە کێشەکانی وەک دومەڵ.

سەرچاوە: your health tube

وە:هە-ف



PM:07:39:23/08/2019