لەم شارەی کوردستان مەلایەک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی مناڵ


مەلایەک لە گوندێکی شاری سونقوڕ-ی سەربە کرماشان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵان، خەڵک گوندەکەش ماڵی مەلاکە دەسووتێنن.

ئاژانسی "هرانا" تایبەت بە مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو مەلایەکی ئایینی لە گوندی 'هەزارخانی' شاری سونقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ و هەڵهاتووە.

دوای ئەوەی خەڵک لە بابەتەکە ئاگادار بوونەتەوە ماڵی مەلاکەیان لە گوندەکە سووتاندووە، خانەوادەی کچەکەش سکاڵایان لەسەر مەلاکە تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئەو سکاڵایە ڕوون نەبووەتەوەو مەلاکەش نە گیراوە.



AM:09:21:24/08/2019