وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران و ئێشكگریەوە بڕیاری-دا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێك سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەران و ئێشگری و دەوامی پزیشكان دەردەكات و دەشڵێت "تەناوی قەدەغەیە".

لە نوسراویكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە و واژووی دكتۆر سامان حسێن بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە و گشتاندن كراوە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە "رۆژانە پێویستە فەرمانبەران و پزیشكان لەكاتژمێر 8ی بەیانی بۆ كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەوام بكەن".

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراو "دیاردەی تەناوب كەسێك لە شوێنی كەسیكی دیكەدا دەوام بكات قەدەغەیە".
ئەوەش هاتووە "پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بۆیان نیە لەكاتی دەوامی حكومی لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەكان دەوام بكەن ".




PM:02:35:25/08/2019