عێراق...لەهێرشێکی داعشدا شەش کەس کوژران

پۆلیسی عیراق ڕایگەیاند چەکدارانی داعش هاوەنیان ئاڕاستەی یاریگەیەگی تۆپی پێ لە نزیك مەزارێکی شیعەکان کردووە و بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی سیڤیل کوژراون و نۆ کەسی تر برینداربوون.

هێڕشەکە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی داقوق لە باشووری شاری کەرکوك روویداووە لەو کاتەدا کە کۆمەڵێك گەنج خەرێکی ڕاهێنانانبوون.

 ئەو ناوچەیە هێرشەکەی کراوەتە سەر لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە دەپارێزرێت.


PM:07:20:25/08/2019